سێ کەس لەسەر خنکانی گەنجەکەی شارباژێر دەستگیرکران

کوردستان

8 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 1590 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، لەسەر دۆسیەی خنکانی هاوڵاتییەک لەئاوی چەمی چەمەک لەناحیەی زەلان، سێ تۆمەتبار دەستگیرکران.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی لەڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد،" دوای ئەوەی هێزەکانی پۆلیس ئاگادار کرانەوە لە ڕوداوی خنکانی هاوڵاتییەک بەناوی (م، ج، ن لەدایکبووی 2000) لەچەمی چەمەکی سنوری قەزای شارباژێر کە لەکاتی مەلە کردندا خنکابوو، دەستبەجێ مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی زەلان و بەشی پۆلیسی شارباژێرو تیمەکانی بەڵگەی تاوان گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە ".

ئەوەشیخستەڕوو،" دوای ئەنجامدانی رێکارە یاساییەکان و ئەنجامدانی پشکنین بۆ لاشەی هاوڵاتییە خنکاوەکە، بەبڕیاری دادوەر سێ تۆمەتبار لەلایەن مەفرەزەکانەوە دەستگیرکران ".

پۆلیسی سلێمانی دەشڵێت،" لەئێستادا تۆمەتباران (ش، ش، م لەدایکبووی 2001)، (هـ، ئـ، ع لەدایکبووی 1997)، (هـ، ئـ، ع لەدایکبووی 1994) بەبڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەی (406) لە یاسای سزادان ڕاگیراون و لێکۆڵینەوەکان لەگەڵیاندا بەردەوامە