هەردوو کۆمپانیای دانەغاز و نەوتی هیلال وەڵامی حکومەتی هەرێم دەدەنەوە

کوردستان

7 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 5430 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

هەردوو کۆمپانیای دانەغاز و نەوتی هیلال لەڕاگەنراوێکی هاوبەشدا وەڵامی حکومەتی هەرێم دەدەنەوەو رەتیدەکەنەوە بەبێ ئاگاداری حکومەتی هەرێم غازیان رەوانەی عێراق کردبێت.


هەردوو کۆمپانیای دانەغاز و نەوتی هیلال راگەیەنراوێکیان بڵاوکردەوە و ئاشکرایانکردووە،" فرۆشتنی غاز بە وەزارەتی کارەبای عیراق بە ئاگاداریی حکومەتی هەرێمی کوردستان بوە ".

ئەوەشخراوەتەڕوو،" فرۆشتنی غاز بە کەرکوک زیانی لە پێویستییەکانی هەرێم نەداوە ".