شارپرێس:
رابەری کۆماری ئیسلامی ئێران دەسەڵاتدارانی وڵاتەکەی راسپارد
رێگە بدەن کەشتییە نەوتهەڵگرەکانی عێراق بەسەلامەتی لەگەروی هورمزدا تێپەڕبن.
قەیسەر جۆرانی، ئەندامی لیژنەی نەوت و غاز لەپەرلەمانی
عێراق بە ئاژانسی هەواڵی "بەغداد ئەلیەوم"ی راگەیاندوە،" لایەنی
ئێران نەرمییەکی زۆری بەرامبەر تێپەڕبونی نەوتهەڵگرە عێراقییەکان لە گەروی هورمزدا
نواندوە، چەند رۆژێکیش لەمەوبەر کەشتییەکی نەوتهەڵگری عێراقی گەروەکەی تێپەڕاند
".
ئەوەشیخستەڕوو،" دوێنێ پێنجشەممە، کۆمەڵێک چەند
کەشتیەکی دیکە لە بەندەرەکانی بەسڕە وەستان، بۆ ئەوەی ئامادەکاری بکەن بۆ بارکردنی
نەوتی دیکەی عێراقی، بەمەبەستی گواستنەوەیان بۆ بازاڕەکانی جیهان ".
ئەو پەرلەمانتارە وتیشی،" موجتەبا خامنەیی رابەری باڵای
ئێران دەسەڵاتدارانی ئێرانی راسپاردوە نەرمی بنوێنن لەبەرامبەر تێپەڕبونی ئەو
کەشتییانەی نەوتی عێراق بار دەکەن، ئەوەش بابەتێکی ئەرێنییە ".
ئەندامەکەی لیژنەی نەوت و غاز باسی لەوەشکرد،" دوای
رێککەوتنەکەی لەگەڵ تورکیا، عێراق دەیەوێت دەروازەی زیاتر بۆ هەناردەکردنی
نەوتەکەی بدۆزێتەوەو تەنها پشت بە گەروی هورمز نەبەستێت ".