شارپرێس:
لەنزیک شەقامی گشتیی تانجەرۆی سەربە ناحیەی عەربەت ئەسپێک
بە سەربڕدراوی دۆزرایەوە، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانیش دەڵێت،"
بەدواداچونمان لەسەر ئەو روداوە دەستپێکرد ".
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی
لەڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد،" دوای ئەوەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ڤیدیۆی
ڕوداوێکی نەخوازراو بڵاوبوەوە ، کە تێیدا ئەسپێک بە سەربڕدراوی لە نزیک شەقامی گشتیی
تانجەرۆی سەربە ناحیەی عەربەت فڕێدرابوو، دەستبەجێ بەدواداچوونمان دەستپێکرد ".
ئەوەشیخستەڕوو،" دوای ئاگادارکردنەوەی بەڕێوەبەرایەتیمان، مەفرەزەکانی
بنکەی پۆلیسی دارستان و ژینگەی عەربەت بەدواداچونی وردیان دەستپێکرد، و لەسەر ڕۆشنایی
بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی شارەزور پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ کرایەوە ".
پۆلیسی دارستان راشیدەگەیەنێت،" لێکۆڵینەوەی ورد بەردەوامە
بۆ دۆزینەوەی تۆمەتباری سەرەکیی ئەم ڕووداوە و ئاشکراکردنی هۆکاری سەربڕینی ئەسپەکە
و فڕێدانی لە شوێنی گشتیدا، ڕێکاری توندی یاساییش
بەرامبەر هەر کەسێک دەگیرێتە بەر، کە بێبەزەییانە بەرامبەر ئاژەڵان ڕەفتار بکات، یان
ژینگە و تەندروستیی گشتی بخاتە مەترسییەوە ".
