بەهۆی مەغریبەوە.. ئیسپانیا هەڕەشە لەئیتاڵیا دەکات

جیهان

4 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 745 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

دوای دزەکردنی دەیان هەزار کۆچبەری مەغریبی بۆ شاری (سێوتا)ی سەر بە ئیسپانیا، بەمەبەستی رێگریکردن لەو کۆچبەرانە، ئیتاڵیا سنورەکانی لەگەڵ ئیسپانیا توندوتۆڵکردەوە، ئەوەش نیگەرانی مەدریدی لێکەوتەوە.


حکومەتی ئیسپانیا لەڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد،" رێکارەکانی حکومەتی ئیتاڵیا لەسەر سنور لەگەڵ ئیسپانیا نادادپەروەرن و پێچەوانەی بەرژەوەندییەکانی یەکێتی ئەوروپان، چونکە کۆچبەرە مەغریبییەکان نەیانتوانیوە لەگەروی جەبەل تارق ببەڕنەوەو نەگەیشتونەتە ناوچەی شینگن ".

حکومەتی ئیسپانیا دوو رۆژ مۆڵەت بە ئیتاڵیا دەدات و دەڵێت، ئەگەر تاکو یەکشەممە ئیتاڵیا رێکارەکانی لەسەر سنوری ئاسایی نەکاتەوە، ئەوانیش هەمان مامەڵە لەگەڵ ئیتاڵیا دەکەن.