شارپرێس:
عەلی زەیدیی سەرۆک وەزیرانی عێراق لەبەغدا پێشوازیکرد لە
سەرۆکی دەزگای هەواڵگری سعودیە، نوسینگەی سەرۆک وەزیرانیش دەڵێت، ئەو بەرپرسە باڵایەی
سعودیە پەیامی سەرکردایەتی سعودیەی رادەستی زەیدیی کردوە، بۆ ئەوەی دوبارە
وادەیەکی نوێ بۆ سەردانەکەی بۆ ریاز دیاری بکاتەوە.
نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی
عێراق بڵاویکردەوە،" عەلی زەیدیی سەرۆک وەزیرانی عێراق پێشوازیکرد لە خالد بن
عەلی حمێدان، سەرۆکی هەواڵگری سعودیە، کە پەیامێکی سەرکردایەتی سعودیەی بە زەیدیی
گەیاند، کە تێیدا دوبارە بانگهێشتنامەیەکی فەرمی ئاراستەی سەرۆک وەزیرانی عێراق
کراوە، بۆ ئەوەی سەردانی ریاز بکات "'.
بەپێی راگەیەنراوە، عەلی
زەیدیی لەکۆبونەوەکەدا پەرۆشی حکومەتی عێراقی بۆ بەرەوپێشبردنی هەماهەنگییەکان
لەگەڵ سعودیە دوپاتکردوەتەوە، بەشێوەیەک کە لەبەرژەوەندی گەلانی هەردوو بێت.
هاوکات، عەلی زەیدیی جەختیکردوەتەوە
کە هەڵوێستی حکومەت نەگۆڕە بۆ پاراستنی سەروەری عێراق و بەرژەوەندییەکانی گەلەکەی،
هەروەها رێگەش نادات خاکەکەی بۆ هەڕەشەکردن لەهەر وڵاتێکی دیکە بەکاربهێنرێت.