روداوێکی سەختی هاتوچۆ ڕویدا و هەشت کەس بونە قوربانی

کوردستان

8 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 2647 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

لە دەڤەری باڵەکایەتی ئۆتۆمبێلێکی پیکئاپ بە هەشت سەرنشینەوە هەڵدێڕا، بەهۆیەوە دوو کەسیان گیانیان لەدەستدا و شەشەکەی دیکەش بریندارن.


رائید ڕەوەند هاودیانی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی بەرگریی شارستانی سۆران لەلێدوانێکی رۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەکرد،" ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی ئۆتۆمبێلێکی جۆری پیکئاب لەنزیک گوندی سارتک لە دۆڵی ڕۆستێی دەڤەری باڵەکایەتی هەڵدێراوە و هەشت سەرنشینی تێدابوو ".

ئەوەشیخستەڕوو،" بەهۆی ڕوداوەکە دوو کەس گیانیان لەدەستدا، یەکێکیان بە ناوی جەمال عەزیز حەمەدەمین تەمەن 20 ساڵ، لەگەڵ خوشکەزایەکی بەناوی سیڤەر پشتیوان محەمەد، هاوکات شەش کەسی دیکەش لەسەرنشینەکان برینداربون ".