شارپرێس:
وەزیری گەنجینەی ئەمریکا
رایدەگەیەنێت، لەماوەی چەند کاتژمێری داهاتودا ئەگەری رێککەوتنی هەرسێ وڵاتی
ئێران، عوممان و ئەمریکا لەبارەی کردنەوەی گەروی هورمز هەیە.
سکۆت کینیس، وەزیری گەنجینەی
ئەمریکا لەلێدوانێکدا ئاماژەی بەوەکرد،" پێشبینی دەکەم ئەمڕۆ یان سبەی،
رێکەوتنێکی ئاگربەست بۆ ماوەی 30 تا 60 لەنێوان ئەمریکا و ئێران بەنێوەندگیری عوممان واژۆ بکرێت ".
رونیشیکردەوە، لە ماوەی
ئاگربەستدا گەروی هورمز بەڕوی کەشتییە بازرگانییەکان و نەوتهەڵگرەکان دەکرێتەوە.
وەزیری گەنجینەی ئەمریکا
باسی لەوەشکرد،" بەهۆی فشارەکانی ئەمریکا، ئێران توشی هەڵاوسانێکی گەورە
بوەتەوە، بەجۆرێک کە نرخی خۆراک بەرێژەی 150% تا %180 بەرزبوەتەوە ".
هاوکات، ماڵپەڕی "ئاکسیۆس"ی ئەمریکی
ئاشکرایکردوە،" پێشبینی دەکرێت ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران
رەزامەندی لەسەر پرۆژەکەی ئەمریکا و عوممان بدات ".