شارپرێس ـ تایبەت:
لەوەرچەرخانێکی ستراتیژیی نوێ‌دا بۆ پەیوەندییەکانی هەرێم‌و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی، جگە لەئەڵمانیا کە بەفەرمی گۆڕینی شێوازی مانەوەی هێزەکانی له‌هه‌رێم ڕاگەیاند، پێشبینیده‌كرێت، چوار وڵاتی دیکەی خاوەن بڕیار‌و کاریگەرى وه‌ك (ئەمریکا، فەرەنسا، هۆڵەنداو ئیتاڵیا) بڕیارێکی هاوشێوە بده‌ن، بەگوێرەی زانیارییە تایبەتەکانی شارپرێس، ئەم پێنج وڵاتە لەدوای کۆتاییهاتنی ئەرکی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی له‌عێراق، لەچوارچێوەی ڕێککەوتنی دوقۆڵیی ستراتیژیی‌و لەژێر ناوی ڕاوێژکاریی‌و پشتیوانی لۆجیستی، بۆ ماوەیەکی درێژخایەن لەهەرێمی کوردستان دەمێننەوەو پەرە بەتواناکانی هێزی پێشمەرگە دەدەن.
ڕۆژی 25ی ئابی 2026، لەکامپی (ستیڤان) لەناو فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر، مەراسیمی کۆتاییهاتنی ئەرکی ڕاوێژکارانی سەربازیی ئەڵمانیا بەڕێوەچوو، سەرچاوەیەکی بەشدار لەمەراسیمەکە تایبەت بەشارپرێس-ی ڕاگەیاند، "هەرچەندە ئەرکی هێزەکانی ئەڵمانیا لەچوارچێوەی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی بەرەو کۆتایی دەچێت، بەڵام هاوکارییو هەماهەنگییە سەربازیی‌و دیپلۆماسییەکانیان لەگەڵ هەرێمی کوردستان لەسەر بنەمای پەیوەندیی هاوبەشی ستراتیژی بەردەوامدەبێت.
لەپەراوێزی ئەم گۆڕانکارییەدا، له‌وه‌زاره‌تى پێشمەرگە كۆبونه‌وه‌یه‌كى گرنگ له‌گه‌ڵ وەفدێکی باڵای ئەڵمانیا به‌ڕێوه‌چوه کە پێکهاتبون لەفەریق گەنتەر شنایدەر بەڕێوەبەری گشتیی هێزە چەکدارەکان لەوەزارەتی بەرگریی ئەڵمانیا، د. کریستیان ئولفکە کونسوڵی نوێی ئەڵمانیاو ژمارەیەک لەڕاوێژکارانی باڵا.
لەکۆبونەوەکەدا، لایەنی ئەڵمانی ستایشی ڕۆڵی "کاراو قوربانیدانی" هێزی پێشمەرگەی کردوه لەتێکشکاندنی تیرۆر‌و پاراستنی ئاسایشی ناوچەکەو دوپاتیانکردەوە، ئەم مێژوە لەبیرناکرێت.
بەگوێرەی زانیارییەکانی شارپرێس كه لهسهرچاوهیهكى تایبهتو به‌شدارى كۆبونه‌وه‌كه‌ى فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى هه‌ولێره‌وه دهستیكهوتوه، ئەڵمانییەکان لەکۆبونەوەکانیان لەگەڵ بەرپرسانی باڵای وەزارەتی پێشمەرگە جهختیانكردوهتهوه، له‌هه‌رێمى كوردستان دەمێننەوە.
سه‌رچاوه‌كه ئه‌وه‌شى وت، "ئەڵمانیا بڕیاریداوە لەقۆناغی داهاتودا سه‌رنج بخاته‌سه‌ر بەهێزکردنی تواناکانی هێزی پێشمەرگەی کوردستان، پەرەپێدانی پەیوەندییە دۆستایەتییەکان لەسەرجەم بوارە جیاوازەکاندا، ئاسانکاریی تەواو بۆ پاراستنی هەماهەنگییە بەردەوامەکان لەم قۆناغە نوێیەدا".
به‌وته‌ى سه‌رچاوه‌كه، "ئەم هەنگاوەی بەرلین ئاماژەیەکی ڕونە بۆ ئەوەی کە کشانەوەی سەربازیی بەواتای پاشەکشە لەهەرێمی کوردستان نایەت، بەڵکو گۆڕینی شێوازی کارکردنە لە"ئەرکی جەنگی‌و ڕاوێژکاریی هاوپەیمانانەوە بۆ پەیوەندییەکی دووقۆڵیی ستراتیژیی‌و درێژخایەن".
سه‌رچاوه‌كه زانیاریى ئه‌وه‌شى ئاشكراكرد، جگه له‌ئه‌ڵمانیا، چاوه‌ڕوانده‌كرێت هه‌ریه‌ك له‌وڵاتانى (ئه‌مریكا، فه‌ره‌نسا، هۆڵه‌نداو ئیتاڵیا) له‌دواى ڕاگه‌یاندنى كشانه‌وه‌یان، به‌شێوازێكى دیكه له‌هه‌رێمى كوردستان به‌رده‌وامده‌بن له‌ڕوى ڕاوێژكاریىو لۆجستى بۆ هێزه‌كانى پێشمه‌رگه.
