شارپرێس:
كارۆلین لیڤیت، وتەبێژی كۆشكی سپی ئەمڕۆ پێنجشەممە ڕایگەیاند، ئەمریكا و ئێران لە ئێستادا سەرقاڵی دانوستان نین بۆ كۆتاییهێنان بە شەڕ، جەختیشی لەوە كردەوە كە هەموو بژاردەكان لە سەر مێز ماونەتەوە، لەكاتێكدا واشنتۆن سەرنجی لەسەر زیادكردنی فشارە ئابورییەكان لەسەر تارانە.
لیڤیت بە كەناڵی فۆكس نیوزی ڕاگەیاند، ئامانجی سەرەكی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا دڵنیابوونە لەوەی كە ئێران چەكی ئەتۆمی بەدەست نەهێنێت و هەر بەو شێوەیە دەمێنێتەوە.
ئاماژەی بەوەشكردووە، "ئێمە ئۆپەراسیۆنمان ئەنجامدا بۆ لەناوبردنی توانا سەربازییەكانیان، ئێستاش ئۆپەراسیۆنێكمان هەیە بۆ لەناوبردنی ئابوریی ئێران".