شارپرێس:
دەزگای ئاسایشی هەرێم، دەستگیرکردنی سێ بازرگانی ماددەی هۆشبەر ڕادەگەیەنێت
و دەڵێت، ماددەکان لە دەرەوەی وڵات هێندرابونە هەرێمی کوردستان.
دەزگای ئاسایشی هەرێم لەڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد،" بەڕێوەبەرایەتی
گشتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی، لەدوای بەدواداچون و کۆکردنەوەی زانیاری لەڕۆژی 19ى 8ى 2026 توانیان سێ بازرگانی ماددەی هۆشبەر
لەسنوری پارێزگای سلێمانی دەستگیربکەن ".
ئەوەشخراوەتەڕوو، هەر لەو ئۆپراسیۆنەدا دەستگیرا بەسەر بڕێکی زۆر لە ماددەی
هۆشبەر لەجۆری ماریوانا، کە بەشێوەی شل کرابوە ناو ئامێری (ڤایپ) بەمەبەستی بەکارهێنانی،
ماددەکان لە دەرەوەی وڵات هێندرابوونە هەرێمی کوردستان.
دەزگای ئاسایش باسی لەوەشکرد، لەئێستادا تۆمەتباران بەماددەی 25 لەیاسای ماددە هۆشبەرەکان و کارتێکارە ئەقڵییەکان
ڕاگیراون و لێکۆڵینەوە لەدۆسییەکانیان بەردەوامە.