شارپرێس:
یسرائیل كاتس، وەزیری بەرگری ئیسرائیل، ڕۆژی پێنجشەممە هەڕەشەی كردنە ئامانجی ئەو كەسانەی كرد كە بەرپرسن لە ئاراستەكردنی باڵۆن و فڕۆكەی كارتۆن لە كەرتی غەززە و چۆڵكردنی ئەو ناوچانە یان ئەو گەڕەكانەی كە لێیەوە ئاڕاستە دەكرێن.
كاتس ڕایگەیاند، "هەر باڵۆنێك یان فڕۆكەیەكی كارتۆن كە لە كەرتی غەززەوە بەرەو شارۆچكەكانی باشوری ئیسرائیل ئاڕاستە بكرێت، لەمەودوا وەڵامێكی یەكلاكەرەوەی دەبێت".
ئاماژەی بەوەشكرد، سوپای ئیسرائیل ڕێكخەران و شوێنەكانی ئاڕاستەكردنی فڕۆكە و باڵۆن دەكاتە ئامانج، هۆشداریشیدا لە ئەگەری چۆڵكردنی ئەو ناوچانەی كە فڕۆكەی كارتۆن و باڵۆنی لێوە ئاڕاستە دەكرێت.
كاتس ڕایگەیاند كە هەر فڕۆكەیەكی كارتۆن بە "كردەوەی جەنگ" دادەنرێت، جا تەقەمەنی هەڵبگرێت یان نا.