شارپرێس:
بریکاری وەزارەتی سامانە سروشتییەکان رایگەیاند، ئامادەن
50 هەزار بەرمیل نەوت رادەستی بەغدا بکەن لە بەرانبەر ئەوەی بەغدا بەنزینی 450
دیناری بۆ هەرێمی کوردستان بنێرێت، بەڕێوەبەری گشتیی گرێبەستەکانیش دەڵێت، بۆ چارەسەری
کێشەی بەنزین دوو پێشنیازمان داوەتە بەغدا.
ئەحمەد موفتی، بریکاری وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حکومەتی
هەرێمی کوردستان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، دابەشکردنی
بەنزینی 750 دیناری لە نێوخۆدا بەردەوام دەبێت، داواشیان کردووە بۆ وەرزی زستان
نەوتی سپی بە شێوەیەکی دادپەروەرانە بۆ هاوڵاتییانی هەرێمی کوردستان بنێردرێت.
هاوکات،
د. غەزال هۆستانی، بەڕێوەبەری گشتیی گرێبەستەکان لە وەزارەتی سامانە
سروشتییەکان باسی لەوەکرد،" دوو پێشنیازمان بۆ چارەسەرکردنی کێشەی بەنزین داوەتە
بەغدا ".
وتیشی،"
یەکەم پیشنیازمان ئەوەبوە کە ئەگەر بە خێرایی نرخی یەک لیتر بەنزین بکەینە 450
دینار، ئەو 50 هەزار بەرمیلە لە ژێر دەستمانە دەبێت تێچوی بەرهەمهێنان و
گوساتنەوەی بدەن، کە یەک بەرمیل 16 دۆلار تێچوەکەیەتی، ئەوکات
دەتوانین بەیانی یەک لیتر بەنزین بکەینە 450 دینار، هەروەها دەبێت دادپەروەری
بەرقەرار بێت، دادپەروەرییەکەش ئەوەیە حکومەتی عێراق بودجەیەکی بۆ پاڵپشتیکردن
هەیە، دەبێت بە ئێمەشی بدات.
