گفتوگۆكانی ڕۆژئاواو دیمەشق لەسەر یەپەژە بەردەوامە

کوردستان

3 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 246 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

ئیلهام ئەحمەد ڕایگەیاند، كۆتاییهاتنی پڕۆسەی تێكەڵبوونەوە بە واتای چارەسەركردنی سەرجەم كێشەكان نایەت، بەڵكو هێشتا گفتوگۆ لەسەر چەندین دۆسیە بەردەوامە، لەوانەش یەكخستنی هێزەكانی یەكینەكانی پاراستنی ژن  یەپەژە كە هێشتا گفتوگۆكان لەو بارەیەوە بەكۆتا نەهاتوون.

ئیلهام ئەحمەد بۆ كەناڵی ڕۆژئاڤا، ڕایگەیاند، "دۆسیەی زیندانییان هەمیشە لە ناو گفتوگۆكانماندا ئامادەیی هەبووە و هەرگیز فەرامۆش نەكراوە لە قۆناغی داهاتووشدا كارەكان بۆ بەدواداچوونی ئەم بابەتە بە خێراییەكی زیاتر بەڕێوەدەچن".

دەشڵێت، پرسی گۆڕینی ناوی كۆماری سوریا لە چوارچێوەی دەستوردا گەنگەشە دەكرێت، وەك ئەو دۆسیانەی كە بڕیارە لە ناو كایە و ڕێڕەوە دەستوری و سیاسییەكانی قۆناغی داهاتوودا یەكلایی بكرێنەوە.