شارپرێس:
ئەمڕۆ دووشەممە چوار ئەندامی هێزە ئەمنییەكانی سوریا لە هێرشێكی چەكداریدا لە ڕۆژئاوای سوەیدا برینداربوون.
تەلەفزیۆنی سوریا بڵاویكردەوە، چوار ئەندامی هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆ "لەكاتی بەرپەرچدانەوەی هێرشەكانی گروپە نایاساییەكان لەڕۆژئاوای سوەیدا برینداربوون".
ئاماژەی بەوەشكردووە، گروپە نایاساییەكان گوندی ئەلمەنسورەیان بە فڕۆكەی بێفڕۆكەوان لە ڕۆژئاوای ناوچەكە كردووەتە ئامانج.
هەروەها ئاماژە بەوە كراوە كە زیانی گیانی لەنێو ئەو گروپە لەیاسادەرچووانەدا هەبووە دوای ئەوەی هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆ هەوڵەكانیان بۆ هێرشكردنە سەر خاڵە ئەمنییەكان لە دەوروبەری گوندەكانی ئەلمەنسورە و وەلغە و تەل حەدید پووچەڵكردەوە.