ترەمپ وەشاندنی گورزێكی نوێی سەربازی لە ئێران تاوتوێدەكات

جیهان

1 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 286 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

ماڵپەڕی ئەكسیۆس بە پشت بەستن بە سێ بەرپرسی ئەمریكا ڕۆژی دووشەممە لە ڕاپۆرتێكدا بڵاویكردەوە، دۆناڵد ترەمپ و یاریدەدەرە باڵاكانی بیر لە هێرشی سنوردار دەكەنەوە لە گەرووی هورمز بۆ ئەوەی ڕێگری لە ئێران بكەن لە دووبارە بنیاتنانەوەی تواناكانی ڕادار و موشەكی بۆ هێرشكردنە سەر كەشتییەكان.

بەگوێرەی ئەو ماڵپەڕە، لە ماوەی دوو مانگی ڕابردوودا، سوپای ئەمریكا لە ڕێگەی هەڵمەتێكی لاوازكردنی توانا سەربازییەكانی ئێران و ئۆپەراسیۆنێكی شاراوەی پاككردنەوەی مین و هەوڵدان بۆ ڕێنماییكردنی كەشتییەكان، وردە وردە كۆنترۆڵی زۆربەی گەرووەكەی كردووە.

لەلایەكی دیكەوە بەرپرسانی ئەمریكا ڕایانگەیاندووە كە فەرماندەیی ناوەندی ئەمریكا (سێنتكۆم) نیگەران بووە لە هەوڵەكانی ئێران بۆ دووبارە بنیاتنانەوەی تواناكانی ڕادار و بەرگری ئاسمانی و موشەكی دژە كەشتی لە گەرووەكەدا بۆ بە ئامانجگرتنی كەشتییەكان بە وردییەكی زیاتر.