هێرشەکانی ئەمریکا نرخی نەوتی بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزکردەوە

جیهان

01/09/2026‌ 178 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

دوای هێرشەکانی ئەمشەوی ئەمریکا بۆ سەر چەند ناوچەیەکی باشوری ئێران، نرخی نەوتی خاو لەبازاڕەکانی جیهان بەرێژەی 6% بەرزبوەوە.


بەگوێرەی ماڵپەڕی "OIL PRICE"ی تایبەت بە نرخی نەوت و سوتەمەنی، لەئێستادا یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە 94.11 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت، لەکاتێکدا ئێوارەی دوێنێ دوشەممە، نرخەکەی 89.37 دۆلار بوو.

هەر بەپێی ئەو ماڵپەڕە، نرخی نەوتی خاوی ئەمریکی (رۆژئاوای تەکساس)یش بەرێژەی 4.40 دۆلار بەرزبوەتەوەو لەئێستادا یەک بەرمیل نەوتی خاو بە 89.63 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.