شارپرێس:
ئهمینداری گشتیی بزوتنهوهی نوجەبا هێرشێكی توند دهكاتهسهر دۆناڵد
ترەمپو وادهی 30ی ئهیلول وهك ساتی ڕاستی دیاریدهكات؛ دهشڵێت، "دوای ئهو
ڕێككهوته، عێراق دهبێته گۆڕستان بۆ ههر سهربازێكی بیانی كه خاكهكهی جێنههێشتبێت".
شێخ ئەکرەم کەعبی ئەمینداری گشتیی بزوتنەوەی نوجەبا لەعێراق، جەختدەکاتەوە،
بەئامادەباشییەکی تەواوەوە، چاوەڕێی وادەی 30ی ئەیلول دەکەن بۆ ئەنجامدانی جەنگی یەکلاکەرەوە
لەگەڵ هێزە داگیرکەرەکان، ئەگەربێتو پابەندنەبن بەکشانەوەی تەواوەتی لەزەویو
ئاسمانی عێراق.
شێخ ئەکرەم کەعبی لەبەیاننامەیەکدا، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکای بە"گەمژەو
خەیاڵپڵاو" وەسفکردوه کە وا تێگەیشتوە دەتوانێت لەعێراقدا سەرکەوتن بەدەستبهێنێت.
کەعبی وتی، "ئێمە بەوردی چاودێری ڕێککەوتی 30ی ئەم مانگە دەکەین؛
ئەگەر هێزەکانی ئەمریکا لەپابەندییەکانیان بۆ کشانەوەی تەواوەتی پاشەکشە بکەن، ئێمە
لەوپەڕی ئامادەباشیداین بۆ جەنگ".
هەروەها هۆشدارییەکی توندی ئاراستەی هێزەکانی ئەمریکا کردو ڕایگەیاند،
"ئەگەر تەنها یەک سەرباز دوای ئەو وادەیە لەعێراقدا بمێنێتەوە، ڕێگەی نادەین
بەسەلامەتی بگەڕێتەوە، بەڵکو وەک تەرمێکی بێگیان دەینێرینەوە بۆیان".
کەعبی ئاماژەی بەوەشکرد، "ئەم سەرکەوتنەی کە وای لەداگیرکەرکردوە
بەشکستەوە بکشێتەوە، بەرهەمی گورزە بەهێزەکانی بهرهى مقاوهمهى ئیسلامیه لهعێراق
کە لەمەیدانی جەنگدا جێبەجێیانکردوە".
ئەم هەڕەشانەی کەعبی لەکاتێکدایە، کە پێشتر وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا
(پێنتاگۆن)و سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایانگەیاندبوو، بهگوێرهى ڕێککەوتنی نێوانیان،
ئەرکی سەربازیی هێزەکانی هاوپەیمانان لەعێراق تا کۆتایی مانگی ئەیلول کۆتایی دێتو
هێزەکان بەیەکجاری وڵاتەکە جێدەهێڵن.
