شارپرێس:
دوای ئەوەی ئەمریکا سزای بەسەر 60 دامەزراوەی
ئێرانیو چینیدا سەپاند، تارانو پەکین پەیامێکی توند ئاراستەی واشنتۆن دەکەن، سهرۆكى
پهرلهمانى ئێرانیش داوای دەرکردنی بیانییەکان لەهاوکێشە ئەمنییەکان دەکاتو چینیش
هۆشداریدەداتە ئەمریکا کە دەستبەجێ "کارە هەڵەکانی" ڕابگرێت.
محەمەد باقر قالیباف سەرۆکی پهرلهمانى ئێران
جەختیکردەوە، "جەختکردنەوەی چین لەسەر بەهێزکردنی ئاسایشی هاوبەش، ڕەنگدانەوەی
ئەو بنەمایەیە کە ئێران لەمێژەوە بەرگری لێدەکات؛ پێویستە وڵاتانی ناوچەکەش خۆیان
داهاتوی خۆیان بگرنە دەست".
قالیباف لەبڵاوکراوەیەکدا لەپلاتفۆرمی (ئێکس)
ڕایگەیاند، "بۆ بەدیهێنانی سەقامگیریی ڕاستەقینە لەناوچەکەدا، پێویستە پێکهاتەیەکی
نوێی ئاسایشی دابمەزرێت کە لەناوخۆی ناوچەکەوە سەرچاوە بگرێت، ئێرانیش ئامادەیه بۆ
بەشداریکردن لەم پرۆسەیەدا".
لەلایەکی دیکەوە، وەزارەتی بازرگانیی چین
داوای لەواشنتۆن کردوه دەستبەجێ "كاره هەڵەکان"ى ڕاستبکاتەوە، ئەمەش وەک
ناڕەزایەتییەک بەرامبەر بەسزاکانی ئەمریکا بۆسەر ئێران.
چین داوای لەئەمریکا کرد، ئەو سزایانە هەڵبگرێت
کە بەسەر کۆمپانیاو هاوڵاتیانی چینیدا سەپێنراون.
پێشتریش چین هۆشداریدابوو، فراوانکردنی
سزاکانی ئەمریکا بۆ سەر ئەو قەوارەو کەسانەی پەیوەندییان بەئێرانەوە هەیە (کە هەندێکیان
لەخاکی چیندان)، نابێت ببێتە هۆی پەکخستن یان لاوازکردنی هاوکارییەکانی نێوان پەکینو
تاران.
ئەم کاردانەوانە دوای ئەوەدێن، وەزارەتی خەزێنەی
ئەمریکا سزای بەسەر نزیکەی 60 دامەزراوەو کۆمپانیای پەیوەندیدار بەئێراندا سەپاند
کە بەشێکی زۆریان لەچیندان؛ ئەمەش وەک هەوڵێکی واشنتۆن بۆ توندکردنی گەمارۆ ئابورییەکانی
سەر تارانو فشارخستنەسەر ئەو وڵاتانەی کە بەردەوامن لەپشتیوانیکردنی ئێران.
