شارپرێس:
محەممەد باقر قالیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران، لە وەڵامی هەڕەشە و قسەکانی پیت هەگسێت، وەزیری جەنگی ئەمریکا، ڕایگەیاند کە ئەگەر هێرش بکرێتە سەر سامان و دامەزراوەکانی ئێران، کۆمپانیا نەوت و گازییە ئەمریکییەکان لەناوچەکە دەکەنە ئامانج.
قالیباف لەپەیامێکدا لەتۆڕی کۆمەڵایەتی "ئێکس" نوسیویەتی کە ستراتیژی نوێی سەربازیی ئێران "سادە و تێگەیشتووە". بە وتەی ئەو، زنجیرەی بەرهەمهێنانی نەوت و گاز لە ناوچەکەدا بەرفراوان و پەرتەوازەیە، بەڵام لە هەمان کاتدا دەستی پێگەیشتن پێی هەیە و لاوازە.
سەرۆکی پەرلەمانی ئێران جەختی کردەوە کە کۆمپانیا نەوت و گازییە ئەمریکییەکان کە لە ئاودەریا و دامەزراوەکانی ناوچەکەدا چالاکن، ئەوەندە لاوازن و دەتوانرێت بکرێنە ئامانج.
قالیباف هەروەها وتویەتی: "ئەگەر هێرش بکەنە سەر سامانەکانی ئێمە، ئەوا خۆتان دەکەونە بەر هێرش. ئێمە پێشتر توانای خۆمانمان سەلماندووە؛ لە بنکە سەربازییەکانتان کە لە کارخراون، بپرسن".