شارپرێس:
وەزارەتی نەوتی عێراق رێککەوتنێکی لەگەڵ کۆمپانیای شیڤرۆنی ئەمریکی بۆ پێشکێشکردنی ڕاوێژکاریی تەکنیکی بەکۆمپانیای نەوتی بەسرە واژۆکرد.
وەزارەتی نەوت لەڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، رێککەوتنەکە بەچاودێریی باسیم محەممەد خوزەیر عەبادی، وەزیری نەوت واژۆ کراوە.
وەزیری نەوتی عێراق ڕایگەیاند، "رێککەوتنەکە پێشکێشکردنی راوێژکاری لەماوەی گفتوگۆکردن لەگەڵ کۆمپانیای نەوتی بەسرە لەخۆدەگرێت، کە تایبەتە بەپەرەپێدانی کێڵگەی رۆژئاوای قوڕنە/2."
کێڵگەی رۆژئاوای قوڕنە/2، یەکێکە لە گەورەترین کێڵگە نەوتییەکانی جیهان و دەکەوێتە باشووری عێراق، نزیکەی 65 کیلۆمەتر لە باکووری رۆژئاوای شاری بەسرە.
یەدەگی نەوتی کێڵگەکە بە نزیکەی 14 ملیار بەرمیل دەخەمڵێندرێت، کە وایکردووە ببێتە یەکێک لە گرنگترین کێڵگە نەوتییەکان لەسەر ئاستی جیهاندا.