شارپرێس:
وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێم، ئاشكرایكرد كە موچەی مامۆستایانی گرێبەست و بەشێک لەفەرمانبەرانی هەمیشەیی و گرێبەست لەدوو ڕۆژی داهاتودا دابەش دەکرێت.
وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێم، لەڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، كە ڕۆژی دوو شەممە ( 21 ی ئەیلول ) دەست بەدابەشکردنی موچەی مانگی ئابی مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی پەروەردەو خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی دەکرێت و تا ڕۆژی پێنج شەممە ( ٢٤ ی ئەیلول ) سەرجەمیان موچەکانیان وەردەگرن .
هاوکات دەشڵێت، لەهەمان کاتدا دەست بەدابەشکردنی موچەی مانگی ئابی سەرجەم ئەو فەرمانبەرانە دەکرێت کە لەدوای ( ٢٠٢٤/٧/١ ) بە شێوەی گرێبەست و هەمیشەیی لەسەر میلاکی دامەزراوەکانی حکومەتی هەرێم دامەزراون و شایستەکانیان لەسەر داهاتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان خەرج دەکرێت.