بانكی ناوەندی لەبارەی دۆلارەكە ڕونكردنەوە دەدات

ئابوری

19/09/2026‌ 481 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بانکی ناوەندی عێراق ڕایگەیاند، یەدەگی پێویستمان هەیەو بەرزبونەوەی نرخ بۆ قۆستنەوەی بارودۆخی ناوچەکە دەگەڕێتەوە.


بانکی ناوەندیی عێراق لەڕاگەیەندراوەكدا ڕایگەیاند، یەدەگی تەواوی دراوی بیانی هەیەو دابینکردنی دۆلار بۆ هاوردەکردن، کارتە بانکییەکان و گەشتیاران بەنرخی فەرمی 132 هەزار دینار بەبێ هیچ گرفتێک بەردەوامە.

بانکی ناوەندی هۆکاری گرانبونی دۆلاری لەبازاڕەکاندا بۆ دەنگۆی چەواشەکارانەو قۆستنەوەی بارودۆخی جیۆپۆلەتیکی ناوچەکە لەلایەن هەندێک کەس و نووسینگەی ئاڵوگۆڕی دراوەوە گەڕاندەوە. 

هەروەها داوا لەهاوڵاتییان و بازرگانان دەکات نەکەونە داوی دەنگۆکان و تەنیا پشت بەزانیارییە فەرمییەکان ببەستن، جەختیشی کردەوە کە هاوڵاتییان دەتوانن لەڕێگەی ماڵپەڕی فەرمیی بانکەکەوە سکاڵا لەسەر هەر سەرپێچییەکی نوسینگەکانی ئاڵوگۆڕی دراو تۆمار بکەن.

لەکاتێکدا  ئەمڕۆ، بەهای 100 دۆلاری ئەمریکی لەبازاڕەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق گەیشتە 159 هەزار دینار.