شارپرێس:
حوسییەکانی یەمەن ڕایانگەیاند، چەند هێرشێکیان بۆ سەر شوێنی گرنگ و هەستیار لەریازی پایتەختی سعودیەو دامەزراوە نەوتییەکانی کۆمپانیای ئارامکۆ لەشاری یەنبەع ئەنجامداوە.
یەحیا سەریع، گتەبێژی سەربازیی حوسییەکان لەڕاگەیەندراوێکدا کە لەتەلەگرام بڵاویکردەوەو دەڵێت،"لەوەڵامی هەوڵە تاوانکارییەکانی سعودیەی دوژمن بۆ بەئامانجگرتنی سەنعای پایتەخت، هێزە چەکدارەکانی یەمەن دوو ئۆپەراسیۆنی سەربازیی سەرکەوتویان بەبەکارهێنانی ژمارەیەکی زۆر لەموشەکی بالیستی، کروزو درۆن کرد".
سەریع ئاماژەی بەوەش کرد، "ئۆپەراسیۆنی یەکەم شوێنە هەستیارەکانی پایتەختی سعودیەی کردە ئامانج، دوەمیشیان دامەزراوەکانی ئارامکۆی لەشاری بەندەریی یەنبەع پێکا".
ئەم ڕاگەیەندراوەی حوسییەکان دوای ئەوە دێت، ئاگرێک لەکۆگەیەکی سوتەمەنی لەنزیک فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی ریاز كەوتەوەو بەهۆشیەوە، ئاگر لەتانکییەکی نەوتی ناو كۆگاكە کەوتبوەوە كەلۆگۆی کۆمپانیای ئارامکۆی پێوەبوو.