ئەمریكا هۆشداری توند دەدات و داوایەك لەهاوڵاتیانی دەكات

جیهان

6 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 705 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا هۆشداری توند دەدات لەئەگەری سەرهەڵدانی پەرەسەندن لەململانێی نێوان سعودیەو حوسییەکان و پەیامێك ئاڕاستەی هاوڵاتیانی ئەمریكی دەكات لەو ناوچەنەو دەڵێت،" هۆشیاربن و بەردەوام لەحاڵەتی ئامادەباشیدابن".


وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوەو تێیدا هۆشداری دا لەئەگەری پەرەسەندنی گرژی و ململانێکان لەنێوان سعودیە و حوسییەکاندا و ڕایگەیاند، ئەو دۆخەكە وا بەردەوام بێت زۆر بەخراپی پەرەدەسێنێت.

لەڕاگەیەندراوەکەدا، داوا لەو هاوڵاتییە ئەمریکییانە کراوە کە ئێستا لەناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستن، تەواوی خۆپارێزی و هۆشیارییەک بنوێنن، بەتایبەت لەسایەی ئەگەری ڕاگرتنی گەشتە ئاسمانییەکان لەناوچەکەدا.

هاوکات، وەزارەتی دەرەوە داوا لەو هاوڵاتییە ئەمریکییانەش دەکات، لەدەرەوەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەژین، بە جددی بیر لەوە بکەنەوە کە گەشتکردن بۆ ناوچەکە یان پیایدا تێپەڕین بۆ کاتێکی نادیار ڕابگرن، ئەمەش وەک رێکارێک لەبەر رۆشنایی دۆخە ئەمنییە هەستیارەکان و ئەگەری سەرهەڵدانی گرژیی زیاتر.