شارپرێس:
بڕیارە شەش هاوڵاتیی فەڕەنسی لەعێراق دادگایی بکرێن، كە تۆمەتبارن بە پەیوەندی و هاوكاریكردنی گروپەكانی داعش.
سەرچاوەیەکی دادوەریی عێراق بەئاژانسی فرانس پرێسی ڕاگەیاند، بڕیارە ڕۆژی یەکشەممە شەش هاوڵاتیی فەڕەنسی دادگایی بکرێن.
ئاژانسەكە ئاشكراشیكردوە، ئەو فەڕەنسیانە گروپێكی گەورەیان دروست كردوەو كاریان بۆ گروپە تیرۆرستییەكان كردوە.
بەگوێرەی میدیای فەرەنسا، ئەو گروپە گەورەیە ئەدریان گیهال لەخۆدەگرێت، کە لەسەر ناوی داعش بەرپرسیارێتیی هێرشەکەی ساڵی 2016ی شاری نیسی لەئەستۆ گرتبوو.