شارپرێس:
عەلی حەمە ساڵح، بڕیاردەری ڕەوتی هەڵوێست، ئاشكرایكرد، كە دادگای فیدراڵی دوو سكاڵای تایبەت بەهەرێمی دواخستوەو دەڵێت، هەردوو دەعواکەمان (حکومەت بکرێتە کاربەڕێکەر و پەرلەمان هەڵبوەشێتەوە) دواخرا بۆ ٢٦ی ١٠.
ئەمە لەكاتێكدایە، بڕیاربوو، ئەمڕۆ 20ی ئەیلول دادگای فیدراڵیی عێراق لەبارەی چەند سكاڵایەك لەبارەی هەرێمی كوردستانەوە کۆدەبێتەوە.
پێشتر عەلی حەمە ساڵح، بڕیاردەری ڕەوتی هەڵوێست ڕایگەیاند، 20ی 9 وادەی وردبینییە لەدوو سكاڵا، كە یەكێكیان هەڵوەشاندنەوەی ئەم خولەی پەرلەمان( بەردەوام بونی ئەم خولەی پەرلەمان دەستوری نیە) دوەمیشیان، سکاڵالەسەر مەسرور بارزانی بەسیفەتی سەرۆکی حکومەت، ئەم حکومەتە ویلایەتی تەواوبوەو دەبێت ببێتە کاربەڕێکەر.
هاوكات، سكاڵایەكی دیكەش لەلایەن نەوەی نوێوە لەسەر مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان تۆمارکراوە، سکاڵاکار داوای لەدادگای فیدراڵیی کردوە سەرجەم ئەو بڕیارانەی کابینەی هەشت لەدوای 10ی تەمموزی 2023 دەریکردوون، بە هەڵوەشاوە هەژمار بکات.