عێراق لەبەردەم مەترسییەکی گەورەدایە؛ ساڵانە 300 ڕۆژ خۆڵ دەبارێت

عیراق

3 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 184 جار خوێندراوه‌ته‌وه


ڕوانگەی "عێراقی سەوز" ڕایدەگەیەنێت، لە 10 ساڵی داهاتوودا عێراق ڕوبەرووی گەورەترین مەترسی ژینگەیی دەبێتەوە و داوای دەستبەجێ دەستوەردانی حکومەت دەکات.

ڕوانگەکە لە ڕاپۆرتێکدا دەڵێت: لە نێوان ساڵانی 1951 بۆ 1990 ساڵانە تەنها 24 ڕۆژ لە عێراق خۆڵ دەباری، بەڵام ئێستا دۆخەکە گەیشتووەتە ئاستێک نیوە زیاتری ساڵ خۆڵ دەبارێ.

ڕوانگەی سەوز هۆشداریی داوە لەوەی، تا 10 ساڵی داهاتوو 300 ڕۆژ لە ساڵێکدا خۆڵبارین لە عێراق ڕوودەدات، ئەوەش بەهۆی گۆڕانکارییەکانی پەیوەست بە ژینگە،  شەش ناوچەش لە چەقی مەترسییەکەدان کە دەکەونە باشوور و ناوەڕاستی عێراق، هاوکات ڕوانگەی سەوز داوا دەکات بەپەلە حکومەت دەستوەردان بکات بۆ چارەسەرکردنی ئەو مەترسییە.