لەکۆبونەوەی مەکتەبی سیاسی یەکێتی بافڵ تاڵەبانی چی بەقوباد تاڵەبانی وتووە؟

کوردستان

2 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 2216 جار خوێندراوه‌ته‌وه


بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەکۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسی حزبەکەی داوای ڕوونکردنەوەی لە قوباد تاڵەبانی کردووە، دەربارەی ڕێککەوتن لەگەڵ پارتی دیموکراتی کوردستان.

بەگوێرەی زانیارییەکانی شارپرێس دوای ئەوەی لەکۆبوونەوەی ڕۆژی شەممەی مەکتەبی سیاسی یەکێتی پرسیار لە ڕێککەوتنی پارتی و یەکێتی کراوە، بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی وتویەتی: تا ئێستا هیچ ڕێککەوتنێک لەگەڵ پارتی نەکراوە و من ئاگادار نیم، وەک سەرچاوەکەی شارپرێس باسیکرد: بافڵ تاڵەبانی داوایکردووە قوباد تاڵەبانی ڕونکردنەوە بدات لەسەر کۆبوونەوەکەی لەگەڵ مەسرور بارزانی.

سەرچاوەکەی شارپرێس وتی: کاتێک قوباد تاڵەبانی باسی کۆبوونەوەی لەگەڵ مەسرور بارزانی کرد جەختیکردەوە لەوەی، هیچ ڕێککەوتنێک لەگەڵ پارتی نەکراوە و کۆبوونەوە دوو قۆڵییەکە دوای ماوەیەک لە دابڕان بووە و بۆ لابردنی بەربەست و تواندنەوەی بەستەڵەکەکان بووە.

هاوکات ئەمڕۆ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لە سلێمانی کۆدەبێتەوە، بۆ تاوتوێکردنی هەنگاوەکانی داهاتووی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان.