وەزارەتی كارەبا لەبارەی قەرزی كۆنەوە بڕیاریدا

کوردستان

1 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 277 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
وەزارەتی كارەبا بڵاویكردەوە، كە پڕۆژەی ڕوناکی قیستی مانگانەی پابەندکراو ڕادەگەیەنێت بۆ قەرزی پێش ڕوناکی.


پەیجی فەرمی وەزارەتی كارەا لەڕونكردنەوەیەكدا بڵاویكردەوە، كە پڕۆژەی ڕوناکی ڕایدەگەیەنێت کە قەرزی پێش ڕوناکی دەخرێتە سەر پسولەی مانگانە کە پابەندییەکی تاوەکو 24 مانگ دەبێت بەبێ هیچ داشکاندنێک. 

دەشڵێت، یەکەم قیست دەخرێتەسەر پسولەی خولی مانگی 9 کە چاوەڕوانکراوە لە مانگی 10 دەربچێت.

شێوازەكەی رونكردۆتەوە، كەقیستی مانگانە هەلێک دەدات بۆ هەموو ئەو هاوبەشانەی کە بەشداریان لەداشکاندنە ناوازەکەی تاوەکو %50 نەکردوە بۆ ئەوەی قەرزی کۆنی پێش ڕوناکی لەماوەیەکی درێژخایەن بەقیست بدەنەوە. ئەم قیستانە دەبێت پێکەوە لەگەڵ پسولەی مانگانەی ڕوناکی لەماوەی 50 ڕۆژی ماوەی پارەدانی پسولە بدرێنەوە.

وەزارەتەكە لەبڵاوكراوەكەیدا ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە، ئەم قیستە درێژخایەنانە بەشێوەیەک دارێژڕاون بۆ ئەوەی کارئاسانی بکەن بۆ هەموو ئەو هاوبەشانی قەرزی کۆنی پێش ڕوناکییان لەسەر ماوە، بەدیاریکراوی بۆ هاوبەشانی ماڵان وەک چۆن لەخشتەی خوارەوە ئاماژەی پێدراوە.

ماوەی پلانەکانی قیست بەگوێرەی پۆلی هاوبەش:
پۆلی هاوبەش: ماڵان و کشتوکاڵ
ماوەی بە مانگ: تاوەکو 24 مانگ
کەمترین بڕێ قیستی مانگانە بە دینار: 20،000
پۆلی هاوبەش: بازرگانی بچووک
ماوەی بە مانگ: تاوەکو 12 مانگ
کەمترین بڕێ قیستی مانگانە بە دینار: 20،000
پۆلی هاوبەش: بازرگانی گەورە و پیشەسازی گەورە
ماوەی بە مانگ: تاوەکو 6 مانگ
کەمترین بڕێ قیستی مانگانە بە دینار: 200،000