شارپرێس:
چوارچێوەی هەماهەنگی رایگەیاند،
لەکۆبونەوەیەکدا ئەمشەو باسیان لەپرسی تەواوکردنی پێکهێنانی حکومەت کرد، ئامادەبوان
جەختیان لە گرنگی خێراکردنی پڕکردنەوەی ئەو شوێنە بەتاڵانە کردەوە بە پێی پێوەرەکانی
لێهاتویی، دەستپاکی.
چوارچێوەی هەماهەنگی لەڕاگەیەنراوێکدا
ئاماژەی بەوەکرد،" ئامادەبوان پێداچونەوەیان بە کاری ئەو لیژنە لاوەکیانەدا
کرد کە لە چوارچێوەی هەماهەنگیدا پێکهێنراون، جەختیان لە گرنگی چالاککردنی ڕۆڵی خۆیان
و دیاریکردنی ئەرک و هێڵی کاتیی خۆیان و پێشکەشکردنی ڕاپۆرتی خولیی خۆیان بۆ سەرکردایەتی
چوارچێوەکە کردەوە ".
ئەوەشخراوەتەڕوو،" لە دیدارەکەدا
باس لە ئامادەکارییەکان کرا بۆ سەردانەکەی عەلی زەیدیی سەرۆک وەزیران بۆ نیویۆرک بۆ
بەشداریکردن لە کۆبونەوەی گشتی نەتەوە یەکگرتوەکان. بەشداربووان جەختیان لە گرنگی
گەیاندنی پەیامەکانی عێراق سەبارەت بە پاراستنی سەروەری وڵاتەکەی و ڕەتکردنەوەی دەستوەردان
لە کاروباری ناوخۆی وڵاتەکەی و پاڵپشتیکردنی ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە و تیشک
خستنە سەر دەستکەوتەکانی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان و کراوەیی بەڕووی جیهاندا کردەوە.