مەسعود بارزانی هەڕەشە دەکات: قبووڵی ناکەین

کوردستان

7 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 7662 جار خوێندراوه‌ته‌وه


مەسعود بارزانی، سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان، لە رێوره‌سمێكی حزبەكەی لە شاری هەولێر ڕایگەیاند: په‌یوه‌ندییه‌كانمان لەگەڵ بەغداد باشه‌ و به‌ پێی ده‌ستوور داوا ده‌كه‌ین، داوای زیاتر له‌وه‌ ناكه‌ین كه‌ له‌ ده‌ستوردا هاتووه‌ و كه‌متر له‌وه‌ی له‌ ده‌ستوردا هاتووه‌ قبوڵ ناكه‌ین.

بارزانی باسی لەوەشکرد، كاتی خۆی رێككەوتنێك كراوە لە نێوان نێچیرڤان بارزانی و هادی عامری واژوو كراوه‌، ئه‌گه‌ر ئه‌م رێككه‌وتنه‌ جێبه‌جێ بكرێت باشه‌، به‌ڵام ئه‌گه‌ر جێبه‌جێی نه‌كه‌ن، ئێمه بیر ده‌كه‌ینه‌وه‌ بزانین هه‌ڵوێستی ئێمه‌ چۆن ده‌بێت. 

سەرۆکی پارتی لە وتارەکەیدا باسی لەوەکرد، دۆخی ناوچه‌كه‌ زۆر هه‌ستیاره‌و كه‌س نازانێت به‌ره‌و كوێ ده‌چێت، هاوکات ئەوەشی خستەڕوو "دژی ئەوەم ئەو فەرهەنگە لەناو كوردستان جێگیر ببێت، كە خەڵكی تر بمانپارێزێت، كەس نامان پارێزێت، نە ئەمریكاو نە ئەوروپاو هیچ هێزێك نایەت شەڕ بۆ ئێمە بكات، دەبێت پشت بەخۆمان ببەستین".