شارپرێس:
عەمید محەممەد ئەکرەمی نیا، گوتەبێژی ئەرتەشی ئێران ڕایگەیاند کە سوپاکەیان کار لەسەر زیادکردنی خێرایی، وردیی پێکان و مەودای ئەو مووشەکانە دەکات کە لە پێکهاتەی شەڕکەری سوپادان.
ئەکرەمی نیا ئاماژەی بە وانەکانی جەنگی 40 ڕۆژەی مانگی ڕەمەزان کرد و رایگەیاند کە لەو جەنگەوە گەیشتینە ئەو ئەنجامەی کە دەبێت بەردەوام مەودای مووشەکەکانمان پەرە پێ بدەین. ئەمڕۆ دوژمن لە دووریی زیاتر لە 1000 کیلومەتر لە کەناراوەکانی ئێرانەوە جێگیر بووە، بۆیە بەپێویستی دەزانین مەوداکەیان زۆرتر بکەین.
ناوبراو ڕوونیشی کردۆتەوە کە هەنگاوی زۆر باش لەبارەی خێرایی و نیشانەشکێنیی مووشەکەکان نراون و نەوەکانی داهاتووی ئەم چەکانە بە توانای زۆر بەرزترەوە دەچنە ناو هێزەکانی سوپاوە.
وتەبێژی سوپای ئێران باسی لە ئەنجامی باشی مووشەکەکانی هێزی وشکانی کردووە لە بەئامانجگرتنی بنکەکانی ئەمریکا لە کوێت، هەروەها ڕۆڵی مووشەکە کروزەکانی هێزی دەریایی لە لێدانی کەشتییەکاندا.
لە کۆتاییدا جەختی لەوە کردۆتەوە کە ئەم بەرنامەی پەرەپێدانە گشتگیرییە و تەواوی مووشەکەکانی سوپای ئێران دەگرێتەوە.