رونکردنەوەیەکی وەزارەتی دارایی لەبارەی دواکەوتنی موچەوە

کوردستان

7 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 391 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێم ئاشكرایكرد وەزیری دارایی پێش دەستلەکارکێشانەوەکەی لیستی موچەی مانگی ئەیلولی واژۆ کردوە.


وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێم ڕایدەگەیەنێت؛ وەزیری دارایی و ئابوری، پێش پێشکەشکردنی دەستلەکارکێشانەوەکەی، سەرجەم کارە پێویستەکانی تاوەکو 29ی ئەیلول جێبەجێ کردوە، لەوانەش واژۆکردنی لەسەر ناردنی لیستی موچەی مانگی ئەیلول.

لەڕاگەیەندراوەكەدا ئەوەش هاتوە، كە وەزارەت جەخت دەکاتەوە کە وەزیر بەهیچ جۆرێک هۆکار نەبوە بۆ دواکەوتنی لیستی موچەو تەنانەت بۆ یەک ڕۆژیش پرۆسەکەی پەک نەخستوە.
باس لەوەشكراوە، كە ئاوات شێخ جەبان، وەزیری دارایی جەخت لەسەر هەڵوێستەکەی دەکاتەوەو لەسەر دەستلەکارکێشانەوەکەی سورە و هیچ کارێکی تری فەرمیی دوای 29ی ئەیلول لەو پۆستەدا ئەنجام نەداوەو ئەنجامیشی نادات.