شارپرێس:
دەستەی ئۆپەراسیۆنە بازرگانییە دەریاییەکانی بەریتانیا ڕایگەیاند، لەنزیک کەناراوەکانی یەمەن، چەند تەقینەوەیەك لەنزیک کەشتییەکی نەوتهەڵگر ڕویاندا.
دەستەی ئۆپەراسیۆنە بازرگانییە دەریاییەکانی بەریتانیا ئاشكرایكرد، بەرپرسی ئاسایشی کۆمپانیای کەشتیوانییەکە ڕاپۆرتی داوە کە کەشتییەکی نەوتهەڵگر لەکاتی تێپەڕینیدا بە 60 میلی دەریایی لەباشوری شاری موخای سەر بەکەناراوەکانی یەمەن، چەندین تەقینەوەی یەک لەدوای یەکی لەنزیک کەشتییەکەدا بەدیکردوە.
دەستەکە ئاماژەی بەوە کردوە، لەم ڕوداوەدا هیچ زیانێک بەر کەشتییە نەوتهەڵگرەکە نەکەوتوە، دەستەی کەشتیوانانیش بەتەواوی سەلامەتن و هیچ کاریگەری و دزەکردنێکی ژینگەیی ڕوی نەداوە.
هاوکات هۆشداریی بەپەلەی داوەتە سەرجەم کەشتییە بازرگانییەکان کە لەکاتی پەڕینەوە لەو ناوچەیەو گەروی بابولمەندەبدا ئەوپەڕی وریایی بگرنەبەرو هەر جموجۆڵێکی گوماناوی ڕاستەوخۆ ڕابگەیەنن.