شارپرێس:
ڕۆژنامەیەیك ئیسرائیلی ئاشكرایكردوە، كەزیاتر لەسێ هەزار سەربازی ئەمریكی گەیشتونەتە ناو ئیسرائیل و جێگیركراون.
ڕۆژنامەی ئۆرشەلیم پۆست لەزاری چەند سەرچاوەیەکی فەرمی حکومەتی ئیسرائیلەوە ڕایگەیاندوە، کە سێ هەزار سەربازی ئەمریکی دەگەنە ئیسرائیل، جگە لەو 2,200 سەربازەی لەڕێگەی کەشتیگەلی سێیەمەوە بدەهێنرێنە ناوچەکە.
ئۆرشەلیم پۆست ئەەوشی ئاشكراكردوە، کە ئەم هەفتەیە چەندین فڕۆکەی ئەمریکی و سێ هەزار سەرباز دەگەنە ئیسرائیل و لەوێ دەمێننەوە؛ مانەوەشیان پەیوەستە بەبارودۆخ و ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە.
بەگوێرەی ڕاپۆرتەکەی ڕۆژنامە ئیسرائیلییەكە، ئەو هێزە هاوکاریی بەرگری، لۆجستیکی و فڕۆکەوانی پێشکەشی ئیسرائیل دەکەن، هەرکاتێک دۆخەکە ئاڵۆزی بەخۆیەوە ببینێت.