شارپرێس:
سوپای ئیسرائیل رایگەیاند، لە دوو هێرشی ئاسمانی جیادا دوو
سەرکردەی بزوتنەوەی حەماس لەکەرتی غەززە کوژراون.
سوپای ئیسرائیل لەڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد،"
لەئەنجامی هێرشێکی ئاسمانی بۆ سەر گەڕەکی خان یونس لە کەرتی غەززە، مەعاز جەمال ئەبو
نەسیرە، فەرماندەی باڵی سەربازی بزوتنەوەی حەماس کوژرا ".
ئەوەشیخستەڕوو،" دوێنێ شەممە، لەهێرشێکی دیکەی
ئاسمانیدا مەحمود دیب عەلیان کوژرا، کە کارمەندی یەکەی چاودێریی سەر بە بزوتنەوەی
حەماسە ".
سوپای ئیسرائیل دەشڵێت، مەحمود دیب عەلیان کاری لەسەر
رێکخستنەوەی تواناکانی حەماس کردوە، ئەوەش پێشێلکارییەکی ئاشکرای ئاگربەستە.