شارپرێس:
سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، ڕوسیاو ئۆکراینا ڕازیبون کە هێرشکردنە سەر ژێرخانی وزەی یەکدی ڕابگرن و دەڵێت، ئاگربەستێکی نوێ لەو بوارەدا هاتوەتە ئاراوە".
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا، لەپۆستێکی تۆڕی کۆمەڵایەتیی تروس سۆشیاڵدا نوسیویەتی کە رێککەوتنەکە دەستبەجێ دەچێتەبواری جێبەجێکردنەوەو داوای لەهەردولا کردوە پێوەی پابەند بن.