واشنتۆن پۆست: وەزیری جەنگى ئەمریکا لە پۆستەکەی لادەبرێت

جیهان

1 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 671 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

ڕۆژنامەی واشنتۆن پۆست لە ڕاپۆرتێکی شیکارییدا نوسیویەتی کە پێشبینی دەکرێت دوای ئەنجامدانی هەڵبژاردنى نیوەیی ئەمریکا، دوناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، پیت هێگسێث، وەزیری جەنگى حکومەتەکەی لە پۆستەکەی لاببات، بە مەبەستی کەمکردنەوەی فشارە سیاسییەکان لەسەر حکومەتەکەی.


بەگوێرەی شیکارییەکەی واشنتۆن پۆست، لەکارلابردنی پیت هێگسێث بە مانای ئەوە نییە کە کاریگەرییەکانی ماوەی کارکردنى ئەو لە پێنتاگۆن و سوپای ئەمریکا بە ئاسانی کۆتاییان پێ بێت.

ئەم ڕۆژنامەیە باسی لەوەشکردوە کە وەزارەتی جەنگی ئەمریکا، دوای ڕۆیشتنی هێگسێث، ڕوبەڕوی کۆمەڵێک قەیرانی دامەزراوەیی دەبێتەوە؛ چارەسەرکردنی ئەم قەیرانانەش پێویستی بە کات، سەرچاوەی دارایی و بنیاتنانەوەی متمانە و شارەزاییە لەدەستچوەکان دەبێت.

بەپێی نوسینەکە، ژمارەیەک لە بەرپرسانی باڵای سەربازی و مەدەنی لە پێنتاگۆن دەستیان لە کار کێشاوەتەوە یان خانەنشین بون. لە کۆنگرەشدا، نوێنەرانی هەردوو پارتى دیموکرات و کۆماریخواز ڕەشنوسی بڕیارنامەیان بۆ دەستبەسەرکردن و لێپرسینەوەی سیاسی لە هێگسێث پێشکەش کردووە.

هاوکات، بەگوێرەی شیکاریی واشنتۆن پۆست، خاڵی سەرەکی لە شوێنێکی دیکەدایە. ئەم ڕۆژنامەیە دەڵێت بەرکەنارکردنى هێگسێث ڕەنگە بۆ ترەمپ دەرفەتی ڕێکخستنەوەی سیاسی بخوڵقێنێت و فشارەکان لەسەر حکومەتەکەی کەم بکاتەوە، بەڵام کاریگەرییەکانی ماوەی بەڕێوەبردنی وەزارەتی جەنگ لەلایەن هێگسێثەوە، هەروا لە پێنتاگۆن دەمێننەوە.