شارپرێس:
دەزگای هەواڵگری
عێراق رایگەیاند، دوای ئەوە لە 3ى 10ى 2026 سێ ئەندامی یەک خێزان لەپارێزگای میسان لەباشوری
عێراق کوژران، ئەمڕۆ تۆمەتباری سەرەکی روداوەکە دەستگیرکرا، کە ئەندامی هەمان خێزانی
کوژراوەکانە.
دەزگای هەواڵگری
عێراق لەڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد،" دوای بەدواداچون و لێکۆڵینەوەی
ورد، هێزەکانمان توانییان تۆمەتباری کوشتنی خێزانەکەی میسان دەستگیر بکات، کە دوای
ڕوداوەکە هەڵات و بۆ ئەوەی دەزگا ئەمنییەکان نەیناسنەوە، هەستابوو بە گۆڕینی شێوازی
روخساری خۆی، ئەوەش لەڕێگەی تاشینی ریش و سمێڵییەوە ".
ئەوەشیخستەروو،"
لەگەڵ ئەو تۆمەتبارە سەرەکییە، چوار کەسی دیکەش دەستگیرکراون کە تێوەگلاون لەو دۆسیەیە
و تۆمەتبارن بە هاندانی بکوژەکە بۆ ئەوەی تاوانەکە ئەنجام بدات ".