شارپرێس:
بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی سعودیە رایگەیاند،
بەهۆی بونی مەترسی ئەمنییەوە زەنگی ئاگادارکردنەوە لەشاری ریازی پایتەختی سعودیە
لێدرا.
بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی سعودیە چەند
رێنماییەکی خۆپارێزی بۆ هاوڵاتییان و دانیشتوانی وڵاتەکەی بڵاوکردوەتەوەو دەڵێت،
لەکاتی لێدانی زەنگی ئاگادارکردنەوە، پێویستە پابەندی ئەم رێنماییانە بن:
-هێمن بن و پابەند بن بە رێنماییە فەرمییەکان
-بەزوترین کات بچنە نزیکترین شوێنی سەلامەت لە ناو
باڵەخانە و ژورەکانی دور لە پەنجەرەکان
-تاکو کۆتاییهاتنی مەترسییەکە لەماڵ و باڵەخانەکان
نەچنە دەرەوە
-دوربکەنەوەو لەشوێنە ئاشکراکان و لەبالەکۆن و
سەربانەکان مەوەستن
-ئەگەر لەکاتی شۆفێریکردن زەنگی ئاگادارکردنەوەت
پێ گەیشت، ئۆتۆمبێلەکە رابگرە و لەشوێنێکی دور لە پرد و باڵەخانە بەرزەکان بوەستە