شارپرێس:
کەشناسی هەرێم پێشبینی دەکات سبەی سێشەممە ئاسمانی
هەرێم هەوری تەواو بێت لەگەڵ دەستپێکردنی باران کە هەندێ جار هەورە بروسکەی لەگەڵ
دەبێت لەکاتەکانی بەیانیدا.
بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم لەڕاگەیەنراوێکدا
دەڵێت،" سبەی لەناوچە شاخاوییەکانی باکوری هەرێم، پارێزگای دهۆک و زاخۆ و پاشان لەکاتەکانی نیوەڕۆدا کاریگەریی بارانبارین بە لاوازی دەرێژ دەبێتەوە
بۆ سەر ئیدارەی سۆران و ڕاپەڕین هەولێر و
ناوچە شاخاوییەکانی و سلێمانی و هەڵەبجە و بەشێک لە ناوچەکانی گەرمیان ".
ئەوەشیخستەڕوو، لەکاتەکانی ئیوارەدا کەش ئاسایی
دەبێتەوە و ئاسمانی هەرێم دەگۆڕێت بۆ
پەڵەهەور و نیمچە هەور و بەرزترین پلەکانی گەرمی (2-3) نزم دەبێتەوە بە بەراورد بە
پلەکانی گەرمی ئەمڕۆ.