شارپرێس:
سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، بۆ ڕێگریکردن لەدەستکەوتنی چەکی ئەتۆمی لەلایەن ئێرانەوە، پێویست ناکات گۆڕانکاری لەسیستمی سیاسیی ئەو وڵاتەدا بکرێت.
دۆناڵد ترەمپ وتیشی، کێشەی سەرەکی بریتییە لەدیاریکردنی ئەو لایەنەی ئێران کە دەکرێت گفتوگۆی لەگەڵدا بکرێت؛ تا ئێستا لێدانێکی یەکلاکەرەوە لەئێران نەدراوە، چونکە ئەو وڵاتە خوازیاری گفتوگۆیە لەگەڵ ئەمریکا
دۆناڵد ترەمپ باسی لەوەش کرد، ئێرانییەکان بەردەوامن لەقسەکردن دەربارەی گفتوگۆکان، بەڵام لەوانەیە لە قۆناخێکدا ناچاربین بەڕێگەی سەربازی کۆتایی بەو پرسە بهێنین
سەرۆکی ئەمریکا وتیشی، ئێران دەیەوێت بگاتە ڕێککەوتن و لایەنی ئەمریکی چاوەڕوانی ئەوە دەکات ئایا ئەمە دەکرێت یان نا؛ هاوکات ئێران بەدەست قەیرانێکی گەورەوە دەناڵێنێت و چیتر توانای پێدانی موچەی هێزە سەربازییەکانی نەماوە.