شارپرێس:
ئەمڕۆ شەممە بۆردی حكومەت و ئەنجوومەنە هەڵبژێردراوەكان و زانكۆكانی یەكێتی نیشتمانی كوردستان بەسەرپەرشتی سەمیر هەورامی لێپرسراوی بۆردەكە كۆبووەوە.
بۆردی حكومەت و ئەنجوومەنە هەڵبژێردراوەكان و زانكۆكانی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە كۆبوونەوەكەدا پێشهات و دۆخی سیاسی و ئیداری هەرێمی كوردستان تاوتوێكردووە و جەختی لە گرتنەبەری ئامادەكاری پێویست بۆ جێبەجێكردنی بڕیاری سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و ئەنجوومەنی سەركردایەتی سەبارەت بە كشانەوە لە حكومەت كردووە.
دوای ئەوەی سەرۆك و سەركردایەتی یەكێتی بڕیاری كشانەوەیان لە حكومەتدا سبەی یەك شەممە یەكەم ڕۆژی دەوامە و چاوەڕێی جێبەجێكردنی بڕیارەكە دەكرێـت.