شارپرێس:
فەرمانگەی میدیا و زانیاری هەرێمی كوردستان راپۆرتێكی لەبارەی وردەكاری پشكی هەرێمی كوردستان لە بودجەی گشتی عێراق و ناردنی پشكەكان لەنێوان 2014 تا 2025 بڵاوكردەوە.
بەگوێرەی ڕاپۆرتەكە ناردنی پشكەكانی بودجەی هەرێمی كوردستان لەساڵانی 2014 تا 2025 بەمجۆرەیە:
- لە كۆی 146 تریلیۆن دیناری پشكی هەرێم تەنیا 41 تریلیۆن دینار نێردراوە.
- لە 12ساڵی ڕابردوو بەتێكڕا 2.04%ـی بودجەی گشتیی عێراقی فیدڕاڵ بۆ هەرێم نێردراوە.
- لەو ماوەیە حكومەتی فیدڕاڵی، مووچەی 8 ساڵی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستانی نەناردووە.
- قەبارەی بودجەی سەروەری لە 10 بڕگەوە بۆ 100 بڕگە زیاد كراوە.
- هەرێمی كوردستان بە 65 تریلیۆن دینار لە بودجەی سەروەری بەشدار بووە.