وەزارەتی ناوخۆ مەرج و ڕێنمایی نوێی بۆ بیانییەكانی هەرێم ڕاگەیاند

کوردستان

28 خولەک پێش ئێستا‌ 153 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێم داوادەكات ئەو هاوڵاتییە بیانیانەی كە بەرێگەی قاچاغ هاتونەتە هەرێم و مۆڵەتی نیشینگەیان نییە سەردانیان بكەن و دەشڵێت، بەزوترین کات سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەکانی نیشینگەی پارێزگاو ئیدارە سەربەخۆکان بکەن.

وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێم، لە 2026/11/1 و لەسەر بنەمای ماددەی (12) و خاڵی (30 )ی پاشکۆی رێنمایی پێدانی ڤیزەی ئەلیکترۆنی و نیشینگەی هەرێمی کوردستان ( ژمارە 1ـی ساڵی 2021ـی هەموارکراو)، وەزارەتی ناوخۆ لەبەرامبەر وەرگرتنی مۆری دەرچوندا، تەنها پێبژاردنێک بەبڕی 500 پێنج سەد هەزار دینار دەسەپێنێت، بێ ئەوەی ماوەی مانەوەی نایاسایی و سزاکانی پێشوو هەژمار بکرێن.

وەزارەتی ناوخۆ لەڕاگەیەندراوەكەیدت ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە، ئەم هەنگاوە هاوکارییەکی گەورە بۆ ئەو بیانییانە دابین دەکات کە چەندان ساڵە بەرێگەی قاچاغ هاتونەتە هەرێمی کوردستان و بەهۆی نەبونی نیشینگەی فەرمییەوە، سزای دارایی زۆر و قورسیان کەوتبوە سەر.

هاوکات بڕیارە نوێیەکە رێگەیان پێدەدات بەئاسانکارییەکی داراییەوە کێشەی مانەوەی نایاساییان چارەسەر بکەن و بگەنەوە وڵاتی خۆیان.