شارپرێس:
مه‌سرور بارزانى سەرۆکی حکومەتی هەرێم بەسەرۆکایەتیی وهفدێكى باڵا (پشكى پارتى له‌كابینه‌ى نۆى حكومه‌ت) گەیشتە بەغدا، میدیاى ئه‌و حزبه‌ش ده‌ڵێت، "مەبەستی سه‌ره‌كى سه‌ردانه‌كه‌ى بارزانى، کۆبونەوەیه لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراق‌و سەرکردە سیاسییەکان بۆ مسۆگەرکردنی ماف‌و شایستە داراییەکانی هەرێم لەبودجەی 2027".
به‌گوێره‌ى میدیاى پارتى، "مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەسەرۆکایەتیی وهفدێكى باڵای حکومەت (ته‌نها پشكى پارتى) گەیشتوه‌ته شارى بەغدا".
ئه‌وه‌ش ئاشكراكراوه، بارزانى لەگەڵ عەلی زەیدی سەرۆک وەزیرانی فیدراڵ‌و ژمارەیەک لەسەرکردەی هێزە سیاسییە عێراقییەکان کۆدەبێتەوە.
باس لهوهشكراوه، تەوەری سەرەکی گفتوگۆکان، دەستەبەرکردنی مافە دەستوریی‌و شایستە داراییەکانو پشکی هەرێمی کوردستانە لەبودجەی فیدراڵی 2027.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، ڕاستەوخۆ دوای دانیشتنەکەی 4ی تشرینی دوەمی پەرلەمان، بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی بەتوندی دژایەتیی خۆی بۆ بڕیارەکان نیشاندا‌و کشانەوەی فەرمیی تیمی حزبەکەی لەحکومەتی هەرێم ڕاگەیاند.
تاڵەبانی تەنانەت هەڕەشەی دروستکردنی ئیدارەیەکی سەربەخۆو دامەزراوەی هاوشانی لەسلێمانی کرد ئەگەر پارتی بەتەنها پۆستە باڵاکان پڕبکاتەوە.
