شارپرێس:
کەمێک لەمەوبەر هێرشی درۆنی کرایەسەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر لەسنوری چەمچەماڵ و بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان زیانێکی زۆر بەر کێڵگەکە کەوتوە، سەرچاوەیەکیش دەڵێت، بەهۆی هێرشەکەوە بەرهەمهێنانی غاز لەکێڵگەکە راگیراوە.
سەرچاوەیەک بە شارپرێسی راگەیاند، هێرشەکەی ئەمشەوی سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر لە عەمباری بارکردنی غازی داوە و زیانێکی زۆری ماددی هەبوە.
ئەو سەرچاوەیە ئەوەشیخستەڕوو، لەئێستادا ئاگرێکی گەورە لەکێڵگەکە کەوتوەتەوەو بەهۆیەوە بەرهەمهێنانی غاز راگیراوە.