شارپرێس:
جێگری پارێزگاری هەولێر دڵنیایی بە
شۆفێرانی شارەکە دەدات لەوەی ئەو سەرپێچییانەی کە دوێنێ بەناچاری بەهۆی لافاوەوە ئەنجامدراون،
هەژمار ناکرێن.
هێمن قادر جێگری پارێزگاری هەولێر رایگەیاند،" بە لەبەرچاوگرتنی ئەو دۆخەی بەهۆی لافاوەوە دروستبوە، بڕیارماندا
بە لێخۆشبون لەو سەرپێچییانەی کە بە ناچاری بەهۆی لافاوەوە تۆمار کراون".
لەبارەی شێوازی لێخۆشبون لەو سەرپێچییانە، وتەبێژی هاتوچۆی
هەولێر وتیشی،"هەموو ئەو شوێنانەی سەرپێچییان تێدا تۆمارکراوە دیارن و بەپێی
بەدواداچونی وردی تیمەکانمان دەزانین کە لەکوێ ئاو کۆبوەتەوە و لافاو دروستبوە،
بۆیە تەنیا ئەو شوێنانە لێخۆشبونیان بۆ دەکرێت کە لافاویان لێ دروست بوە".