یەكگرتوو بەشداری كۆبوونەوەی پەرلەمانی كوردستان ناكات

کوردستان

2 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 493 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
فراكسیۆنی یەكگرتوو لەپەرلەمانی كوردستان دەڵێت، بەشداری لەكۆبوونەوەی سبەی پەرلەمانی كوردستاندا ناكەن بەهۆی ئەوەی كۆدەنگی لایەنەكانی لەسەر نییە.

فراكسیۆنی یەكگرتوو لەڕاگەیەندراوێكدا ڕونیكردەوە لەماوەی  دوو ساڵی ڕابردوودا داوای كاراكردنەوەی پەرلەمانی كوردستانیان كردووە و بۆ ئەوەش هەوڵ و دەستپێشخەرییان بووە، بەڵام بەكۆدەنگی لایەنەكان.

ڕاشیگەیاند، بەشداری ناكەن لەكۆبوونەوەكەی سبەی پەرلەمانی كوردستان بەهۆی نەبوونی كۆدەنگی لایەنەكان.

پەرلەمانی كوردستان هەفتەی ڕابردوو كاراكرایەوە لەلایەن فراكسیۆنی پارتی و هاوپەیمانەكانیەوە، بەڵام یەكێتی نیشتمانی كوردستان لەكاردانەوەدا بڕیاری كشانەوەی لە حكومەتدا و ئۆپۆزسیۆنیش بایكۆتی كۆبوونەوەكانی كرد.
 
 


بەپەلە